به‌هۆی ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر حه‌یده‌ر مه‌ولا و عه‌واتیف نیعمه په‌رله‌مانتارانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، له كافتریای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رتانی عیراق، شه‌ڕه‌قسه له‌نێوان په‌رله‌مانتاراندا دروست بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر حه‌یده‌ر مه‌ولا و عه‌واتیف نیعمه په‌رله‌مانتارانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له باره‌گای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له به‌غدا، له كافتریای په‌رله‌مان، شه‌ڕه‌قسه له‌نێوان په‌رله‌مانتاندا دروست بوو.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "ئه‌مڕۆ له كافتریای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، شه‌ڕه قسه له‌نێوان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاراندا دروستبوو"، هۆكاریی ئه‌و شه‌ڕه قسه‌یه‌شی بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییه گه‌ڕانده‌وه كه پێشتر له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرابووه سه‌ر دوو په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هه‌ندێك ئۆباڵی رووداوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان خسته ئه‌ستۆی محه‌مه‌د ئیقبال وه‌زیری په‌روه‌رده و هه‌ندێكی تریش ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه، وه‌زیری په‌رروه‌رده ئاگاداریی رووداوه‌كه بوبێت.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی:" لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌پێویستی زانی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه بهێنرێت تا بزانرێت كێ ده‌ستی تێیدا هه‌بووه.
دوێنێ چوار شه‌ممه، عه‌واتیف نیعمه په‌رله‌مانتاری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر مه‌ولای په‌رله‌مانتار له باره‌گای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له به‌غدا، له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه، رووبه‌ڕووی هه‌وڵی تیرۆركردن و رفاند بونه‌وه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: