لە کاتی مەلەکردندا گەنجێك لە زیێ قەندیل خنكاو تا ئێستاش گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.
مقه‌ده‌م كاروان عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند :" ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی تشرینی یه‌كه‌م کاتژمێر شه‌شی ئێوارە، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی خنکان لە زیێ قەندیل".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه، دەرکەوت کەوا گەنجێک بەناوی "هزرڤان دڵشاد" تەمەن 18 ساڵ، قوتابییه و دانیشتووی هەریر، لەکاتی مەلەکردندا بەهۆی قوڵایی شوێنەکەوە خنکاوە.
باس له‌وه‌شده‌كات، تیمەکانی پۆلیس و بەرگری شارستانی بەدوای دۆزینەوەی تەرمەکەن، وتیشی :"له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كرێت".
جار خوێنراوه‌ته‌وه: