كۆمپانیای فه‌یس بوك له نوێكردنه‌وه و زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندی بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك به‌رده‌وامه و له نوێترین كاریشدا، هه‌وڵه‌كانی هاككردن و سیخوڕێكردن به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوكه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی وڵاتانه‌وه ئاشكراده‌كات.
به‌پێی ئه‌و تایبه‌ته‌مه‌ندییه، كاتێك لاپه‌ڕه‌ی كه‌سێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك، دووچاری هه‌وڵی هاككردن ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی سه‌ر به حكومه‌ته‌وه، فه‌یس بوك خاوه‌نی ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه هه‌وڵێك بۆ هاككردن هه‌ژماره‌كه‌ی له ئارادایه.
ئه‌لێكس ستامۆس به‌رپرسیی ئاسایش له كۆمپانیای فه‌یس بوك رایگه‌یاندووه، ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كه گرنگه، چونكه ئه‌و لایه‌نانه‌ی حكومه‌ت پاڵپشتیان ده‌كات بۆ هاككردنی هه‌ژماری تایبه‌ت كه‌سه‌كان، زۆر پێشكه‌وتوون، بۆیه پێویسته ئێمه كارێكی باش بۆ به‌شداربووه‌كانمان ئه‌نجامبده‌ین.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: