GuidePedia




بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، پشتیوانی خۆی بۆ مامۆستایانی خۆپیشاندەر دەربڕی و رایگەیاند مامۆستایانی خۆپیشاندەر هیچ جۆرە سزایەك نادرێن.

دڵشاد عومەر وتیشی:" مامۆستایان ئازادن لە بایكۆت و خۆپیشاندان و خیانەت لە پیشەكەیان ناكەین، چونكە ئێمەش مامۆستاین و هیوادارین بەو شێوەیەی بمێننەوە كە لەسەر شەقامن و بەئارامی بەردەوامبن". 

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی داوایشی لە نوێنەری مامۆستایان كرد كە داواكاریەكانیان پێشكەشی ئەوان بكەن بۆئەوەی چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top