كۆمپانیای یاهوو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئیمه‌یڵه‌كه‌ی زیادكرد كه له‌ڕێگه‌یه‌وه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به داخڵكردنی پاسۆرد هه‌بێت، بچێته ناو ئیمه‌یڵه‌كه‌یه‌وه.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه كه ناوی Account Keyییه، به‌كارهێنه‌ر هه‌ر كه ته‌نیا ئیمه‌ڵه‌كه‌ی له‌خانه‌ی خۆیدا نووسی، ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك ده‌چێت بۆ مۆبایله‌كه‌ی تاوه‌كو پرۆسه‌ی چوونه ناوه ئیمه‌ڵه‌كه جه‌ختبكاته‌وه و له‌وێشه‌وه پاش ئۆكه‌ی كردن، ده‌سبه‌جێ به‌كارهێنه‌ر ده‌چێته ناو ئیمه‌یڵه‌كه‌یه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێویستی به نووسینی ژماره‌ی نهێنی هه‌بێت.
بۆ چالاككردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه، به‌كارهێنه‌ر پێویسته بچێته ناو ئیمه‌ڵه‌كه‌یه‌وه، پاشان بچێته سه‌ر settings، دواتر پاش داخڵكردنی ژماره مۆبایله‌كه‌ی، بژارده‌ی Account Key چالاكبكات. دوای ئه‌وه، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت له‌هه‌ر ئامێرێكه‌وه داخڵی فه‌یسبووكه‌كه‌ی ببێت به‌بێ ئه‌وه‌س پێویستی به نووسینی پاسۆرد هه‌بێت.
یاهوو پێیوایه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه نوێیه رێژه‌ی دڵنیایی له ئیمه‌یڵه‌كانیدا زیادده‌كات، چونكه زۆربه‌ی هاككردنه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌ركه‌وتنی پاسۆرده‌وه ده‌بێت كه زۆر جار ئه‌و پاسۆردانه ئاسانن و له زیاتر له ماڵپه‌ڕێكدا به‌كارده‌هێنرێن. بۆیه زۆرجار له‌كاتی زانینی پاسۆردی یه‌ك ئه‌كاونت به‌كارهێنه‌ر ئه‌كاونته‌كانی تری له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانی تریش، له‌ده‌ستده‌دات.
كۆمپانیاكه ده‌شڵێت، له‌كاتی ونكردنی مۆبایله‌كه یان ته‌واوبونی شه‌حنه‌كه‌ی، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر و پاسۆرده‌كه‌وه واته به رێگه كلاسیكییه‌كه، بچێته ناو ئیمه‌یڵه‌كه‌یه‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
جار خوێنراوه‌ته‌وه: