ده‌مار بڕین (قطع العصب-Root Canal Treatment) چاره‌سه‌رێكی پزیشكی سه‌رده‌مییانه‌ی ددانه له پێناو پارێزگاری و سود لێوه‌رگرتن و مانه‌وه‌ی ددان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ دوای ئه‌وه‌ی هیوای چاره‌سه‌ری به پركردنه‌وه‌ی ئاسایی نامێنێت، بێگومان ته‌نها پزیشكی ددان ده‌توانێت ئه‌و ددانه دیاریبكات كه پێویستی به چاره‌سه‌ری ده‌مار برین هه‌یه، لێره‌دا دوو خاڵی گرنگ و باوی ئه‌م چاره‌سه‌ره پزیشكیه روون ده‌كه‌ینه‌وه:
ئایا سووده‌كانی ده‌مار بڕینی ددان چییه؟
ئه‌م چاره‌سه‌ره ده‌بێته هۆی نه‌مانی ته‌واوی ئازار و ناره‌حه‌تی ددان، مانه‌وه‌ی ددان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌روه‌ها سود لێوه‌رگرتنی ددانی شكاو و بچوك بۆ چاره‌سه‌ری دروست كردنی ددان و نوێكردنه‌وه‌ی ددانه خراپ بووه‌كه و كییف بۆ دانانی، پارێزگاری له مانه‌وه‌ی ئێسكی شه‌ویلگه له ئاستی خۆیدا ده‌كات، هاوكارێكی زۆر باش و به‌هێز ده‌بێت بۆ دروست كردنی تاقم و نیو تاقم و ددانی چێنراو.
ئایا زیانه‌كانی ده‌مار بڕینی ددان چییه؟
ده‌بێت ئه‌وه بزانین هه‌موو ددانێك دوو سه‌رچاوه‌ی ده‌ماریی هه‌یه ده‌ماری ناو ددان و ده‌ماری ده‌وروبه‌ری ددان، ده‌مار برین ته‌نها بۆ ناو ددان ده‌كرێت واته ده‌ماری ده‌وروبه‌ری ددان زۆربه‌ی جار به ته‌ندروستی ده‌مێنێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ددانێك ده‌مار بڕینی بۆ كرابێت ته‌واو بێ هه‌ست نابێت و ددانه‌كه له خۆوه ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر توشی هه‌وكردن نه‌بێ، واته ئه‌گه‌ر به شێوازی زانستی دروست ئه‌نجام بدرێت هیچ زیانێكی ئه‌وتۆی نابێت و به پێچه‌وانه‌وه دروست بوونی هه‌وكردنی ڕه‌گ و پووكیش به گۆڕانی ره‌گی ددان و ئازار و ددان و كێشانی كۆتایی دێت, ئه‌م كێشانه‌ش له كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و پێویستی به راوێژی پزیشك هه‌یه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: