به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌لامه‌تی هۆڵه‌ندا، ئه‌و فڕۆكه مالیزییه‌ی له ساڵی 2014 له ئاسمانی ئۆكرانیا كه‌وته خواره‌وه، به‌موشه‌كێكی دروستكراوی روسیا له جۆری 38 Buk پێكراوه.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، موشه‌كه‌كه لای چه‌پی فڕۆكه‌كه‌ی پێكاوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێك له فڕۆكه‌كه تێكشاوه و لێی جیابووه‌ته‌وه.
پێشتریش وڵاتانی خۆرئاوا و حكومه‌تی ئۆكرانیا رایانگه‌یاندبوو، چه‌كداره یاخیبووه‌كانی ئۆكرانیا كه له‌لایه‌ن روسیا پشتیوانیان لێده‌كرێت له‌پشت خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كه‌ی مالیزیا بوون، ئه‌و تۆمه‌ته‌ش له‌لایه‌ن روسیاوه ره‌تكرایه‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌لامه‌تی هۆڵه‌ندا، جارێكی تر به‌رپرسانی مۆسكۆ ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه و جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه موشه‌كه‌كه له‌ناو خاكی ئۆكرانیا و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیا خراوه‌ته‌وه خواره‌وه، ئه‌وه‌شیان روونكردووه‌ته‌وه ئه‌و موشه‌كه‌ی له راپۆرته‌كه‌دا ناوی هێنراوه38 Bukمێژووی دروستكردنه‌كه‌ی بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئێستا له‌ناو چه‌كه‌كانی روسیادا به‌كارناهێنرێت.
رۆژی 17ی ته‌موزی ساڵی 2014 فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی مالیزی له جۆری بۆوینگ 777 له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌مستردام بۆ كوالالامپور له ئاسمانی ئۆكرانیا به 298 سه‌رنشینه‌وه خرایه خواره‌وه و سه‌رجه‌میان به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: