ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ربازو پسپۆڕانی بواری سه‌ربازی وڵاتی كوبا، بۆ پشتیوانیكردنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د گه‌یشتنه سوریا.
كه‌ناڵی ئاسمانی فۆكس نیوزی ئه‌مریكایی ئاشكرایكرد ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ربازان‌و پسپۆڕانی سه‌ربازی وڵاتی كوبا گه‌یشتوونه‌ته سوریا، به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه" چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك رایانگه‌یاندووه كه‌ڕه‌نگه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كوبا به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی راوێژ چۆبێتن بۆ سوریا، هه‌ندێكی تریش پێیانوایه بۆ لێخوڕین‌و به‌كارهێنانی تانكه‌كانی روسیا گه‌یشتبێتنه سوریا".
ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌مریكاییه بڵاوبشیكردووه‌ته‌وه كه" زانیارییه‌كانی په‌یمانگای كوبی‌و كوبی- ئه‌مریكایی له‌زانكۆی میامی روونیانكردووه‌ته‌وه له‌م دواییانه‌دا ژه‌نه‌ڕاڵ لیۆبۆلدۆ سه‌نترا فریاس فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كوبا به‌سه‌رۆكایه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی سوریای كردووه، به‌ئامانجی پشتیوانیكردن له‌ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دو رێكخستنه‌وه‌ی سوپای سوریا".
جار خوێنراوه‌ته‌وه: