GuidePedia



سیروان سیرینی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند"لە پێناو بەدواداچوون بۆ چەند پرسێكی گرینگی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان، وەكو فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ (هوشیار زێباری) وەزیری دارایی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ كۆ بووینەوە و سێ هەواڵی دڵخوشكەری باس كرد".

وتیشی"دوای ئەوەی ڕەوشی پێشمەرگەمان بۆ باس كرد، لە وەڵامدا وەزیری دارایی وتی، زۆر بە جیددی لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) باسی مافەكانی پێشمەرگەمان كردووە و بەڵێنی داوە لەم ماوەیەدا دوو مووچە خەرج بكات، هیوادارین لێی پەشیمان نەبێتەوە،سەبارەت بە مافی جووتیارانیش وەزیری دارایی وتی، پارەی گەنمی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بڕیاری خەرجكردنیمان داوە، بەڵام جێبەجێكردنی لە دەسەڵاتی وەزارەتەكانی بازرگانی و كشتوكاڵە، چونكە بەداخەوە هەندێك كەس ڕاستییەكان دەشێوێنن و هۆكاری دابەشنەكردنی دەخەنە ئەستۆی وەزیری داراییەوە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران، دەربارەی بوودجەی 2016ی عێراقیش وتی"گفتوگۆمان لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و (حەیدەر عەبادی) كرد، سەبارەت بە مافەكانی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠١٦ـی عێراق تاوەكو مافەكانی كورد وەكو خۆی بمێنن و دواتر بوودجە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، لەمەیشدا سەركەوتوو بووین و بە لەبەرچاوگرتنی مافەكانی كورد،‌ لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند كرا".
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top