GuidePedia



محەممەد تۆفیق رەحیم، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لەو بارەیەوە تایبەت بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند" بە ئاشکرا هەستمان بە جموجووڵەكانی پارتی كردووە كە دەیانەوێت حكومەتێكی دیكە دروستبكەن و گۆڕان وەلا بنێن، ئەو جۆرە لە سیاسەتكردنیان دوورە لەهەموو پێوەرێكی یاسایی و مەنتقی ، گۆڕان هیچ وەزیر و بەرپرسێكی خۆی جگە لە لێوەرگرتنەوەی متمانە لەنێو پەرلەمانەوە قبوڵ ناكات و كاری واش بۆ پارتی ناچێتەسەر، چونكە وەزیرەكانمان بە رێككەوتنی ئیداریی و متمانەی دەنگی پەرلەمان دەستبەكار بوون و دەبێت بەهەمان رێگەش متمانەیان لێوەربگیرێتەوە "

لەبارەی پێداگری پارتی بۆ گۆڕینی یوسف محەممەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و دانانی كەسێكی دیكە لەشوێنەكەی، گوتەبێژەكەی گۆڕان دەڵێت "بەهیچ شێوەیەك پەرلەمانێك ناناسین كە سەرۆكەكەی لە پشكی گۆڕان نەبێت و یوسف محەممەدیش سەرۆكی نەبێت، چونكە لای ئێمە گۆڕینی ئەو هێڵی سوورە".

پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی 11-10-2015 هەردوو تیمی گۆڕانی لە حكومەت و پەرلەمان ئاگاداركردەوە كە چیدیكە بۆیان نییە لە پۆستەكانیاندا دەوام بكەن. پارتی زیاتر لە جارێك و بەفەرمیش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە گۆڕانی راگەیاند "بڕیاری كۆتایی پارتی ئەوەیە كە چیدی یوسف محەممەد بۆی نییە وەكو سەرۆكی پەرلەمان بێتە هەولێر و دەبێ سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەو دەزگایە هەڵبژێردرێت.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top