GuidePedia



ڕەنگە پاککردنەوەى خەڵاتە و عەساڕە لە پاککردنەوەى ئامێرەکانى دیکەى ناو ماڵ و چێشتخانە قورس و ناڕەحەتتر بێت بۆ خانمان، ئەوەش بەهۆی بوونی کون و کەلەبەری زۆر و شوێنی سەختەوە، کە وا دەکەن بە ئاسانی دەستت نەگات بە هەموو شوێن و بەشەکانى ئەو جۆرە ئامێرانە، بەڵام ئێمە ڕێگایەکی زۆر ئاسان و خێراتان بۆ دەخەینەڕوو تا بتوانن زۆر بە باشی و ئاسانی و لەماوەیەکی کەمدا ئەو دوو ئامێرە لە پاشماوەى خۆراک پاک بکەنەوە.

* سەرەتا ئامێرەکەت لە پاشماوەى خواردن و خواردنەوە پاک بکەرەوە.

* ئامێرەکە بخەرە ژێر ئاوی قاپشۆر یاخود سنگەکەوە.

* پاشان برێک ئاوى گەرم و چەند دڵۆپێک زاهی و ئاوى لیمۆ و سرکە بکەرە ناو خەڵات یان عەساڕەکەوە و دایبگیرسێنە.

* ئامێرەکە بەتاڵ بکە و ئاوی پێدا بکە.

* ئەگەر بە باشی پاک نەبووبووەوە، ئەوا هەنگاوەکانى پێشوو دووبارە بکەرەوە.

* دواتر ئامێرەکە بەشێوەیەکی سەرەوژوور کراو دابنێ بۆ ئەوەى ئاو نەچێتە ناو ئەو بەشەی کە کارەبای پیادا گوزەر دەکات و دواى وشکبوونەوەى هەڵیبگرە.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top