پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ) دەفەرموێت (لعن الله النامصە والمتنمصە ) واتە: "خوای گەورە لەعنەت دەكات لەو كەسەی برۆی لادەبات و ئەو كەسەش برۆی خەڵكی لادەبات".
هەموو فەرمانێكی خودا حیكمەتێكی لە پشتەوەیە، كە ئێمە بێ ئاگاین لێی، بۆیە كاتێك خوای گەورە ئارەق حەرام دەكات ئەوە حیكمەتەكەی لەوەدایە، كە بەهۆیەوە ئەقل لە دەست دەدەیت و دەچیتە ڕیزی ئاژەلان.
برۆ لابردن بۆ حەرام كراوە ؟ (هەندێ لە زانایان دەڵێن، دەستكاری كردنی برۆ بە هەموو شێوەیەك حەرامە، بەڵام هەندێ زانای تر دەڵێن، كە لابردنی هەموو برۆ و دووبارە دروست كردنەوەی برۆ بە قەلەم و بە خاڵ كوتان ئەوە حەرامە نەك دەست كاری كردنی).
لەو بارەیەشەوە، یەكێك لە پزیشكەكان پاش لێكۆڵینەوە بۆی دەركەوتووە، كە لابردنی هەر تاڵە موویەكی برۆ دەبێتە هۆی بەستنی خوێن لەو شوێنە و ئۆكساندنی لە شوێنی تاڵە مووەكە و پاشان بە تێپەڕبوونی كات بەرەو خوارەوە دەڕوات، خانەكان دەگرێتەوە و پاش ئەوەی كۆمەڵێكی زۆر خوێن دەئۆكسێت ئەو خانانە دەگۆڕێن بە خانەی شێرپەنجە و دەبێتە هۆی نەخۆشی.
ئەو دكتۆرە دەڵێت: "ئەو خانانە خێرا لە كاتی لابردنی برۆدا ناگۆڕێن بە خانەی شێرپەنجە، بەڵكو پاش چەند ساڵێك دوای ئەوە دەگۆڕێن"
جار خوێنراوهتهوه: