لە نوێترین داهێناندا، كه له لایهن تیمێكى پهیمانگهى "Randox Health " له شارى كرۆملین له ئێرلهنداى باكوور پهرهى پێدراوه ، ئاشكراى دهكات كه پشکنینێکی نوێ تەنها بە (15) دۆلار، لەماوەی (30) خولەکدا ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ ئاشکرا دەکات.
زاناکانی زانکۆی مانچستەری شاهانە لە بەریتانیا ئاشکرایانکرد، لەرێگەی پشکنینێکی نوێوە کە بە ( H-FABP ) ناسراوە، دەتوانرێت لەماوەی (30) خولەکدا ئەگەری تووشبوونی نەخۆش بە جەڵتەی دڵ ئاشکرابکات.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، كه پێشتر ئەو جۆرە پشکنینە نزیکەی (6) سەعاتی دەخایاند، ئەوەش زۆرجار دەبووە هۆی تووشبوونی نەخۆشەکە بە جەڵەتی دڵ و دواتر مردنی، بەڵام لە ئێستادا تەنها بە (15) دۆلار و لەماوەیەکی کورتدا دەتوانرێت نەخۆشییەکە دەستنیشان بکرێت.
ئەوەشیان خستەڕوو، کە هەندێک جار مرۆڤ تووشی جەڵەیەکی ئاسانی دڵ دەبێت، ئەوەش لە داهاتوودا کاریگەری خراپی لەسەر نەخۆشەکە دەبێت، هەربۆیە لەرێگەی ئەنجامدانی ئەو جۆرە پشکنینە، هۆکارێکی سەرەکی دەبێت بۆ زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و چارەسەرکردنی، بەوەش دەتوانرێت رێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان لە مەرگ بگەڕێنینەوە.
جار خوێنراوهتهوه: