له‌وه‌رزی هاویندا هه‌موان به‌گه‌رما‌و تینوێتی بێزارده‌بین، گه‌رمای هاوین كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كاروباره‌كانی ڕۆژانه‌مان، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه پێویسته گرنگی بده‌ین به‌و خۆراكانه‌ی كه تێنوێتی ناهێڵن‌و له‌ش به‌شێداری ده‌هێڵنه‌وه.
ماڵپه‌ڕی (سه‌قافه‌و علوم) ئاماژه به‌چه‌ند جۆرێكی میوه‌و سه‌وزه ده‌كات كه گه‌رما‌و تینوێتی كه‌مده‌كاته‌وه وه‌ك:
كاهو، یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه ڤیتامین (ج)و پۆتاسیۆم‌و ترشی فولیك له‌پێكهاته‌ییدا، به‌هۆی بونی ڕێژه‌یه‌كی باش ئاو تێدا، هه‌ستكردن به‌گه‌رما كه‌مده‌كاته‌وه.
خه‌یار، به‌هۆی بونی ڕێژه‌یه‌كی باش ئاو تێدا هه‌ستكردن به‌تنیوێتی كه‌مده‌كاته‌وه.
قه‌یسی، له‌پێكهاته‌ی میوه‌ی قه‌یسیدا ڕێژه‌یه‌كی باش ئاو هه‌یه‌و ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م خوێ تێدا، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستكردن به‌تینوێتی.
ترێ، خواردنی ترێ له‌هاویندا وزه به‌خشه به‌هۆی بونی ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له‌ئاو‌و شه‌كری سروشتی تێدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه هاوكات ئاستی كۆلیسترۆڵیش كه‌مده‌كاته‌وه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: