به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند، كه له پرۆسه‌ی دووباره رێكختسنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی تۆڕه‌كه‌دا، گرێبه‌ستی زیاد له 336 هه‌زار كارمه‌ندی كۆمپانیاكه هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
جاك دورسی، دوای به‌ده‌ستهێنانی پۆستی به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری سه‌ره‌كی، كه پێشتر ئه‌م پۆسته له‌لایه‌ن دیك كۆستۆلۆ-وه تاكو سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌برا، بڕیاری دووباره رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه‌ی راگه‌یاندو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گرێبه‌ستی زیاد له 336 هه‌زار كارمه‌ندی كۆمپانیاكه، له ته‌واوی لقه‌كانی جیهاندا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له دوای ئاشكراكردنی ئه‌م بڕیاره‌وه نرخی پشكه‌كانی كۆمپانیا به رێژه‌ی ٪2 به‌رزبوونه‌وه.
ناوبراو له بنكه‌ی سه‌ره‌كیی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ردا وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و به‌هۆی بڕیاره تازه‌كه‌یه‌وه داوای لێبوردنی له ته‌واوی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه كرد و هیوای سه‌لامه‌تی بۆخواستن.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: