حه‌نان شه‌وقی ئه‌كته‌ری میسری، به‌شداریكردنی له فیلمێكدا ئاشكرا كرد كه له به‌رهه‌می هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عیراقییه.
ئه‌و ئه‌كته‌ره میسرییه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "حه‌شدی شه‌عبی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو تایه‌فه‌كانی گه‌لی عیراق ده‌كات، بۆیه به‌شداریی له فیلمێكی سینه‌ماییدا ده‌كه‌م كه حه‌شدی شه‌عبی له‌دژی تایه‌فه‌گه‌ریی به‌رهه‌می ده‌هێنێت".
حه‌نان شه‌وقی وتیشی: "پێشتر سه‌فه‌رم كردووه بۆ عیراق و جارێكی تریش ده‌چمه‌وه عیراق تا له دژی تیرۆر رابوه‌ستم و به‌رگری له شه‌هیدان و هه‌موو شوێن و جێگه‌یكی عه‌ره‌ب بكه‌م".
حه‌نان شه‌وقی كه پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاتی ئێستای میسر ده‌كات، دوو جار له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ره میسرییه‌كاندا سه‌ردانی عیراقی كرد، تا ئاهه‌نگ به بۆنه‌ی ساڵیادی یه‌كه‌می دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بگێڕن، به‌هۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌ش، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: